لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەركردەیەكی ئیخوان لە كاتی دادگاییكردندا گیانی لەدەستدا

13/08/2020


یەكێك لەسەر كردە دەستگیركراوەكانی تری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە میسر لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردنیدا گیانی لە دەستدا.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، لە كاتی پرۆسەی دادگایی كردندا، عیسام عریان یەكێك لەسەركردە دەستگیركراوەكانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین دوای مشتومڕ و شەڕە قسەیەكی زۆر لەسەر هەڵە و سیاسەتەكانی ئیخوان و دوای ئەوەی نەیتوانیوە بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت، جەڵتەی دڵ لێداوە و هەر لەناو دادگا گیانی لە دەستداوە.



لەماوەی رابردوشدا ئەو سەركردەیەی ئیخوان چەندین سزای تری لەلایەن داگای میسرەوە بەسەریدا سەپێنرابوو لەسەر چەند تۆمەتێكی جیاجیا، لەوانە سزای زیندانی هەتاهەتایی لەگەڵ 10 كەسی تری سەر بە ئیخوان لەسەر تۆمەتی هەڵكوتانە سەر سنورەكانی خۆرهەڵاتی میسر لە ساڵی 2011 و سزای 20 ساڵ زیندانی لەسەر سێی مانگرتوانی گۆڕەپانی رابعەی عەدەوی لەساڵی 2013، پێشتریش لەساڵی 1995 تا 2000 بە هۆی ئەندامێكی لە ئیخوان موسلمین زیندانی كراوە.



ئەو سەركردەی ئیخوان ناوی (عیسامەدین محەمەد حسێن محەمەد حسێن عریان)ە و لە 24ی نیسانی 1954 لە شاری ناهیا سەر بە پارێزگای جیزە لە میسر لە دایك بووە، لە ناو كۆمەڵەی ئیخوان موسلمینیشدا لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی بووە و دواتریش بووەتە سەرۆكی پارتی ئازادی و دادپەروەری كە ئەو حزبە باڵی سیاسی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بووە.

عیسام عریان ئەمینداری گشتی یاریدەدەری سەندیكای پزیشكانی میسر بووە و لە چەند خولێكی پەرلەمانی میسریش (ئەنجومەنی گەل) ئەندامی پەرلەمان بووە.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure