لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ساڵی رابردوو نزیكەی 500 ژن لە توركیا كوژراون

12/08/2020


رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرایكردووە، لە مانگی حوزەیران و تەمووزی رابردوودا 63ژن لە توركیا كوژراون، كە سەرجەمیان بە دەستی كەسانی نزیكی خۆیا یان هاوبەشەكانیان كوژراون.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، ساڵی رابردوو نزیكەی 500 ژن لە توركیا كوژراون، كە ئەوەش بەرزترین ژمارە بووە لە ماوەی ساڵی 2011وە، لە كاتێكدا حكومەت هیچ ئامارێكی لەبارەی كوژرانی ژنان بڵاوناكاتەوە.

شەرقولئەوسەت، ئاماژەی بەوەشكردووە "زیادبوونی رووداوەكانی كوشتنی ژنان لە توركیا، ئاماژەیەكی روونە بۆ پاشەكشێی حزبی حاكم لەو وڵاتە لە پێوەر و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان".

رۆژنامەكە نوسیویشیەتی " ژنانی توركیا نیگەرانن لە زیادبوونی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنان بەدەستی پیاوان، لە كاتێكدا یاسا نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت لە پاراستنی ژنان، هەربۆیە رەخنەی ئەوە دەگرن كە دەوڵەت ناتوانێت لە دەستی پیاوان بیانپارێزێت".

بەپێی ئامارێكی دیكە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 146 ژن بەدەست پیاوان لەو وڵاتە كوژراون، ساڵی ڕابردووش 474 ژن بە دەست پیاوان لە توركیا كوژراون، 440 ژنیش لە ساڵی 2018 كوژراون، بەوپێیەش ساڵ بە ساڵ توندوتیژی دژ بە ژنان لەو وڵاتە زیاتر دەبێت.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure